🔴
شعر "تا ئازادی" به زبان #کوردی، از طرف یکی از همکاران همراه کانال از #سنندج
✍️
هەڤال بەردیائەم شێعرە ئەڵێم بە یاد شەهیدان
یادی ڕۆڵەکان خاک و نیشتمان
بۆ شاری پاوە و شنۆ و روانسەر
بۆ جوانەکانمان وا بوون دەر بە دەر
بۆ کرماشان و مەردمی سەلاس
بۆ شەهیدانی نەمر و جوانخاس
بۆ دێولان و بۆ دیواندەرە
لە خاکی ئێمە دوژمن وە دەرە
بۆ شاری ورمێ ، بانە و مەریوان
بۆ شێرە پیاوان شاری کامێران
بۆ مەهابادم ، شارەکەی هەژار
هەورێ گەورەی ڕەش دایگرتووە شار
بۆ شاری سەردەشت زۆر ئازا و بەرزە
تۆڵەی شەهیدان بۆ ئێمە فەرزە
بۆ شاری سنە ، سنەی خۆێناویین
هەموو مرۆڤان لە دڵا زەخمین
بۆ شاری بۆکان ، وەتەنی زیرەک
مەردم تێنە دەر هەموو یەک بە یەک
بۆ ئیلامەکەم ، پارێزگای شێران
شاری مێوان دۆس ، جێگەی دڵێران
بۆ جوانڕۆی نەبەز ، شاری قارەمان
شاری مەزڵوومی ، نێو مانگی ئابان
بۆ پیرانشار و شەهیدەکانی
وا بە بێ تاوان بوو بە کۆبانی
بۆ شەهید ژینا لە شاری سەقز
مناڵی شەهید کردوویانە کز
کز مەکە ڕۆڵە ، حەقت ناخۆڕێ
تۆ خۆش بی خودا ، خۆی تۆڵەت دەگرێ
تۆ بووی بە فیدای ، خاکی کوردستان
تا ئێمە بی کەین ژیان بە ئاسان
هەم بۆ مەهاباد ، شاری زۆر تەنیام
لێیان دەکۆژن ، ئەوان بەردەوام
ئەی خوا ، ئەی هاوار ،دو جار بۆ جوانڕۆ
لە شەقاما دێت دەنگی بابەڕۆ
با بۆتان بڵێم بە داخی گران
ئاخ و هاواری ئەمڕۆی نیشتمان
دنیا بۆ ئێمە هیچی تیا نیە
ئاواتی کوردان بەس ئازادیە
داومانە شەهید ، باڵا بەرز جوان
پێشکەش وە ئاوو خاکی نیشتمان
دایکی شەهیدم مەگری بۆ ڕۆڵە
هەموو کۆڕی تۆین دەستێنین تۆڵە
بەڵام زۆر دەبات کارێکی سەختە
گەر ئەو ڕۆژە بێت دوژمن بەدبەختە
گەر ئەو ڕۆژە بێت ماڵیان وێرانە
دوژمن وا شێت بێ ، هەر وەک دێوانە
ڕۆژێکی گەورەس بۆ کوردەواری
بینووسمە تاریخ بۆ یادگاری
گەر ئێمە کوردین ، حەقمان ئەسێنین
بۆ تۆپ و تانکیش مڵ ناخەفێنین
یەک پرسیارم هەس بە دڵی گران
بۆ ئەو کەسەی کە چەکی کردە شان
خشاوی پڕ کرد بۆ برا کۆشتن
خۆی هەر بە بێ هیچ فرۆشتە دوژمن
غەیرەت و شەرەف ، کوردی پێت ناسان
چۆن لێمانت کوشت ئاوا بە ئاسان
وژدانت دێڵێ ڕەحەت بخەوی
قەت لە بیر کاری ئەمڕۆت ناکەوی
خۆتان ئەفرۆشن بە چ قیمەتێ
خیانەت ئەکەن بە یەک مڵەتێ
برامانتان کۆشت ، خوێنمان هاتە جۆش
گرفتاری دەس جاش و خۆ فرۆش
لێمان دەکۆژن بە بێ خەیالی
ئێوە بە تفەنگ ، ئێمە دەس خالی
بەس بە هیچ نابیت بە خۆ فرۆشی
کاری جاشانە ، نامووس فرۆشی
منیش پێت ئێژم ، بە دڵ بریندار
دایک و خوێشکمانت کردوە داخدار
ڕۆژی ئێمەیش تێ ، تۆ مەکە پەلە
حەقمان ئەسێنین وە بێ عەجەلە
جا فکر نەکەی ڕەحەت ئەتکۆژین
وا زەجرت بدەین بێزار بووی لە ژین
خوا قەبووڵ ناکا ، جنایەت تان کرد
تەقەی فیشەکتان شەهیدانی برد
هاوارکەم لای خوا ، ژین تان بگۆڕێ
ئەڵێم خوێن فەقەت بە خوێن ئەشۆرێ
ئێمە هەر ڕۆڵەی ئاگر و خوێنین
حەقمان لە زۆڵم و زاڵم ئەسێنین
وێسیام لەم جەنگە بەڵام زۆر تەنیام
ئێمەین خەڵکی کورد ، داییم بەردەوام
چی بێژم پێتان ، کارتان دیارە
شەرەفتان فرۆشت بۆ پووڵ و پارە
بەو کارەی کردتان ئاورووتان چوە
غەیرەت و شەرەف لاتان گم بوە
لەگەڵ خۆ فرۆشان قسێکمان نیە
نامووس فرۆشتن کارێ دیاریە
هەر لە سووریە و عێراق و ئێران
لە خاک تۆرکیە و تەواوی جەهان
بوونە دوژمن مان هەموو خەڵکانیان
بەڵام هەر وەستاین وەک شێر لە مەیدان
بەس پێتان ئێژم بە جێی گشت کوردان
خاس گوێم لێ گرە دوژمنی نادان
تا کوردێ بوێت ، کوردستان ماوە
دوژمن لە گشت لا سەری هەڵداوە
ئەم لای قسەکەم لەگەڵ کوردانە
با یەک قەوڵ بدەین مەرد و مەردانە
یەکگرتوو نەبین قۆڕەکە خەسە
ئەی برای کوردم نەزانی بەسە
دایکی شەهیدان ، باوکی شەهیدان
ڕۆڵەتان بوو بە فیدای کوردستان
بەس خەفەت نەخۆن شەهید نامرێ
کوردیش خودای هەس ، تۆڵەیان دەگرێ
ناڕەحەت نەوی دایکی نیشتمان
باڵای ڕۆڵەکەت بە قەت ئاسمان
ناوی ڕۆڵەتان وەک شاخان بەرزە
دوژمن ئەلەرزێنێ ، وەک بۆمە لەرزە
جێگەی بەهەشتە ، قەسەم بە خودا
چۆن شەهید بوە ؟ ، گۆڵەیان لێ دا
ڕۆڵەمان نەدا ئێوە شاد بکەین
ئەوان فیدا بوون ، تا ئێمە ژیان کەین
ژیانی ئازاد ، نەک ژیانی سەخت
شەهید بخەوە ، بە خەیاڵی تەخت
نایەلین خوێنت بە هەدەر بڕوا
تۆڵەت ئەسێنین ، لێیان بێ پەروا
تۆ ڕەحەت بخەو ، کاریان تەواوە
ئاخر زۆریان دا ، هێزیان نەماوە
لە خاکی وڵات دوژمن وە دەرە
رێگەی ئازادیمان ، زۆر چاک لە بەرە
ئاخر پەیامی من بۆ دوژمنان
قەت چۆڵی ناکەین خاک و نیشتمان
" ئەمە بوو باسی کوردستان.
#ژینا_امینی
#مهسا_امینی
#قادین_یاشام_آزادلیق
#جنین_زند_آجویی
#امرأة_حياة_حرية
#زن_زیویش_أزأیي
#زن_زندگی_آزادی
#زن_زنەی_آزادی
#ژن_ژیان_ئازادی
#Aýal_durmuş_erkinlik
#Women_Life_Freedom
🔹🔹🔹
🆔 @kashowra
دریافت اخبار از طریق آیدی زیر 👇👇👇
@kashowranews